ڕەخنەی چین لە کردەوەی ئەمریکا و بریتانیا لە هەمبەر قەیرانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i376002-ڕەخنەی_چین_لە_کردەوەی_ئەمریکا_و_بریتانیا_لە_هەمبەر_قەیرانی_سووریا
نوێنەری چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەخنەی گرت لە لەمپەرنانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بو وێنە بریتانیا و ئەمریکا بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2020 13:05 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی چین  لە کردەوەی ئەمریکا و بریتانیا لە هەمبەر قەیرانی  سووریا

نوێنەری چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەخنەی گرت لە لەمپەرنانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بو وێنە بریتانیا و ئەمریکا بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی هەینی  تەلەفیززونی چین " جانگ  جون "  ڕوولە  وڵاتانی ئەمریکایی  و بریتانیایی  جەختی کرد   نابێ  یارمەتیگەلی  مڕۆڤ دۆستانە  تێکەڵی  پرسی سیاسی   بێت .  نوێنەری  هەمیشەیی  چین لە  ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بە  قەیرانی مرۆیی  لە سووریا وتیشی  ئەمریکا و بریتانیا  دەیانەوێ بە سیاسی کردنی  کەشی  ئەنجومەنی   ئاسایش  ڕەخنە لە چین و وڵتانی دیکە بگرێت بە ۆی یارمەتی گەیاندن بە سووریا . جانگ جون   هەروەها جەختی کرد  دەبێ خەبات لە سووریا بۆ شکستدانی تڕوڕیزم  و بنبڕ کردنی بە ئامانجی  سەقام دانی بارودوخ  لە سووریا  و. گەیشتن بە ئاشتی تەواو  درێژەی  هەبێت  و  کۆمەڵگای نێونەتەوەیی نابێ  ئەو  ئامانجە لە بیر بباتەوە . گرووە تێروڕیستیەکانی دیکەش خەریکن  تەفروتونا دەبن . ئیسرائیل بە توندی  نیگەرانی   شکستی  بە تەواوی  تڕوڕیستان  لە سووریایە .