تورکیا کاروانێکی لۆجستیکی دیکەی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە سوریا نارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381322-تورکیا_کاروانێکی_لۆجستیکی_دیکەی_بەرەو_ناوچە_داگیرکراوەکان_لە_سوریا_نارد
سەرچاوە سوریاییەکان راپۆریان دا تورکیا کاروانێکی لوجستیکی دیکەی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە سوریا ناردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2020 07:39 Asia/Tehran
  • تورکیا کاروانێکی لۆجستیکی دیکەی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە سوریا نارد

سەرچاوە سوریاییەکان راپۆریان دا تورکیا کاروانێکی لوجستیکی دیکەی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە سوریا ناردووە .

 

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ، تورکیا 3 لۆری و ئۆتومبێلی ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیکیی دوانیوەڕۆی ھەینی لە رێگەی تێپەڕگەی عەدوانیە لە رۆژاوای شاری سەرێکانی لە پارێزگەی حەسەکە بردووەتە نێو خاکی سوریا .

تورکیا لە 18 ی ئایاریشدا بۆ توند کردنی ئامادەبوونی سەربازیی خۆی و دانانی شوورەی جیاکەرەوە لە سەرێکانی ، کەلوپەلی لۆجستیکی ناردبووە ئەو ناوچەیە .

ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی نەھێشتنی تیرۆریستان ، چەند بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سوریای داگیر کردووە .

دەستدرێژیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا  و پشتیوانی کردنی لە تاقمە تیرۆریستیەکان روبەڕووی شەرمەزارکرانی بەرفراوانی نێودەوڵەتیی بووەتەوە .