حوزه‌یران 10, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ڕووسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە سووریا

یە وتەی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، مۆسکۆ ئامادەی دانوستانە لەگەڵ واشێنگتۆن لە بارەی سووریاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕاشاتودەی، «سێرگێئی ڕابکۆف» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە درێژەی وتەکانی دا کە دوێنێ سێ شەممە لە ڕەوتی پرێس کۆنفرانسێکدا ئاراستەی کردن، وتیشی: ئەگەر بێتو ئەمریکا ھۆگری و ئامادەیی پێویستی ھەبێت، دانوستان لەگەڵ واشێنگتۆن پەرە پێ دەدەین و لە لایەن خۆمانەوە بە تەواوی ئامادەی وەھا بابەتێکین.

سەرباری ناکۆکییەکانی نێوان مۆسکۆو واشێنگتۆن سەبارەت بە سووریا، کەچی دانوستانی نێوان ئەم دوو وڵاتە ھەروا بەردەوامە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

سەرپەیڤ