پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر دوو ئاوایی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i382469-پەلاماری_تیرۆریستان_بۆسەر_دوو_ئاوایی_سوریا
تیرۆریستان لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا پەلاماریان کردە سەر دانیشتوانی دوو لادێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2020 15:48 Asia/Tehran
  • پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر دوو ئاوایی سوریا

تیرۆریستان لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا پەلاماریان کردە سەر دانیشتوانی دوو لادێ .

ەیپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ، تیرۆریستان ئەمڕۆ دوشەممە دوای ئەوەی دانیشتوانی ھەردوو گوندی جەمالو و مەریکیز لە پارێزگەی حەسەکە خۆیان بوارد لە باجدان بەوان ، ئەوانیان دایە بەر پەلامار . 

سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند ، تیرۆریستان بە ھۆی ھاریکاری نەکردنی دانیشتوانی ئەم دوو گوندە لە گەڵ ئەوان ، زەوی و کێڵگەکانی ئەوانیان ئاگر دا و بە شاڵاوی سەر ماڵی خەڵک ، چەند کەس لە دانیشتوانی گوندەکانیان رفاند . 

دانیشتوانی ئاواییەکانی جەمالو و مەریکیز یش رێگای ئۆتۆمبێلە زرێییەکانی تیرۆریستانیان داخست و بەردیان تێگرتن .