تەقینەوەیەک لەعەفرین دوو برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i383329-تەقینەوەیەک_لەعەفرین_دوو_برینداری_لێکەوتەوە
لەشاری کوردنشینی عەفرین لە باکووری سوریا تەقینەوەیەک روویداو برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2020 19:57 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک لەعەفرین دوو برینداری لێکەوتەوە

لەشاری کوردنشینی عەفرین لە باکووری سوریا تەقینەوەیەک روویداو برینداری لێکەوتەوە.

 

شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی  کوردی سوریا  تایبەت بۆ PUKmedia  ووتی: بۆمبێک لەنزیک خوێندنگای میسلۆن لەشاری عەفرین تەقیوەتەوە.

وتیشی: بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.

شاری عەفرین لە ژێر رکێفی ھێزەکانی تورکیا و تاقمە تیرۆریستیەکانی  سەر بەم وڵاتە دایە و بەینابەین رووداوی تەقینەوە ، مرۆڤ رفاندن و ئاگردانی موچە و مەزرای خەڵک تێیدا رووئەدات .