کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقەوە گەیشتە خاکی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387726-کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_عێراقەوە_گەیشتە_خاکی_سوریا
سەرچاوە فەرمییەکانی سوریا شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە کاروانێکی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا پێکهاتوو لە بیست لۆریی هەڵگری چەکەمەنی لەڕێی تێپەڕگەی نایاسایی "ئەلوەلید" لەسنوری عێراق، گەیشتە خاکی سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 09:23 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقەوە گەیشتە خاکی سوریا

سەرچاوە فەرمییەکانی سوریا شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە کاروانێکی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا پێکهاتوو لە بیست لۆریی هەڵگری چەکەمەنی لەڕێی تێپەڕگەی نایاسایی "ئەلوەلید" لەسنوری عێراق، گەیشتە خاکی سوریا.

 

ئەو کاروانە سەربازییە لەسنوری سوریاوە بەرەو ناوچەی "رەمیلان" و لەوێشەوە بەرەو جاددەی "قەحتانییە" بۆ "قامیشلۆ" و بەرەو شاری قامیشلۆ لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا و سنوری تورکیا بەڕێوە بووە.

ئامانج لەو کارە، بەهێزکرانی هێزە ئەمریکییەکان لە سەربازگە نایاسایەکانی دەورووبەری حەسەکە ڕاگەیێندراوە.

ئەو هەواڵە چەند کاژێر دوای ئەوە بڵاودەبێتەوە کە هەواڵدەری فەرمی ڕایگەیاند کە سەربازانی داگیرکەری ئەمریکی ، بارێکی نوێی نەوتی دزراو لە کێڵگەکانی ئەو وڵاتەیان گواستەوە عێراق.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هێزە داگیرکەرەکان لە درێژەی تاوانکاریەکانیان لە سوریادا، سەرلەئێوارەی دوێنێ بیست تانکەری هەڵگری نەوتی دزراوی کێڵگەکانی ئەو وڵاتەیان لەناوچەی جزیرە لەباکوری سوریا و لە پارێزگای حەسەکەوە گواستەوە عێراق.