وشداری دانی ئۆردۆن لە بارەی گەڕانەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ باشووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388383-وشداری_دانی_ئۆردۆن_لە_بارەی_گەڕانەوەی_تاقمە_تیرۆریستییەکان_بۆ_باشووری_سووریا
وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن لە بارەی ھەوڵی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ بووژاندنەوەی توانایی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری سووریا وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 22:08 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئۆردۆن لە بارەی گەڕانەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ باشووری سووریا

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن لە بارەی ھەوڵی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ بووژاندنەوەی توانایی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری سووریا وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «ئێلێکساندەر لاڤرێنتیف» ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە عەممان، لە سەر چەسپێندرانی سەقامی سووریا، گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە، ھەوڵی نێونەتەوەیی بۆ دەست ڕاگەیاندن بە ڕێگاچارەی سیاسیی قەیرانی سووریاو دەستەبەر کرانی یەکگرتن و سەروەریی خاکی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وێڕای ئاماژە کردن بە کۆنترۆڵ کردنی ئاڵۆزی لە ناوچە باشوورییەکانی سووریا بە مەبەستی پێکھێنانی ئاسایشت بۆ دانیشتووانی ئەم ناوچەیە، بەرپاکرانی خولی چوارەمی دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریای بە ھەنگاوێکی گرینگ لە ئاراستەی دەست ڕاگەیاندن بە ڕێگاچارەی سیاسیی قەیرانی ئەم وڵاتە زانی.