ھەوڵی پارێزگاری دیمەشق بۆ بنیاتنانەوەی پێتەخت و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389873-ھەوڵی_پارێزگاری_دیمەشق_بۆ_بنیاتنانەوەی_پێتەخت_و_گەڕاندنەوەی_ئاوارەکان
پارێزگاری دیمەشق ڕایگەیاند: بنیاتنانەوەی شاری دیمەشق و ناوچەکانی گردوپەڕی بە شێوەیەکی بەبڕشتانە لە بەرنامەی چالاکییەکانی دایە ھەتا بتوانێ ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2020 21:11 Asia/Tehran
  • ھەوڵی پارێزگاری دیمەشق بۆ بنیاتنانەوەی پێتەخت و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان

پارێزگاری دیمەشق ڕایگەیاند: بنیاتنانەوەی شاری دیمەشق و ناوچەکانی گردوپەڕی بە شێوەیەکی بەبڕشتانە لە بەرنامەی چالاکییەکانی دایە ھەتا بتوانێ ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزنامەی وەتەن، «عادڵ عەلبی» وتیشی : لە ئێستادا گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕزگار کراوەکان گرینگایەتییەکی زۆری ھەیە و چالاکی لە تەواوی ناوچە ڕزگار کراوەکان دەستی پێ کراوەتەوە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ئێستادا ئەو ئاوارانەی کە ماڵەکانیان بە ساغی ماوەتەوە، نیشتەجێ دەکرێن، وتیشی: ھێندێک ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی شارومەندان بۆ ماڵەکانیان کراوە.

پارێزگاری دیمەشق وتیشی: ھەوڵەکان بە شێوەی دەستبەجێ بۆ گەڕاندنەوەی شارومەندانی ناوچەی یەرموک بۆ سەر ئەو ماڵانەی بە ساغی ماونەتەوە، ھەروا بەردەوامەو چەندین بنەماڵەش گەڕاوەنەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.