تورکیا زەیتوونی عەفرین بە ئەمریکا و ئەوروپا دەفرۆشێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390052-تورکیا_زەیتوونی_عەفرین_بە_ئەمریکا_و_ئەوروپا_دەفرۆشێ
تورکیا 90 ھەزار تەن زەیتوون و رۆنی زەیتوونی عەفرینی بۆ ئەمریکا و ئەوروپا ناردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2020 14:00 Asia/Tehran
  • تورکیا زەیتوونی عەفرین بە ئەمریکا و ئەوروپا دەفرۆشێ

تورکیا 90 ھەزار تەن زەیتوون و رۆنی زەیتوونی عەفرینی بۆ ئەمریکا و ئەوروپا ناردووە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، بە گوێرەی زانیاریە وەدەسھاتووەکان لە سەرچاوە خۆجێییەکان ، تورکیا کە دوای داگیرکردنی عەفرین بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی کردووە بە چنینەوەی زەیتوون و رەنێوھێنانی رۆنی زەیتوون لە عەفرین ،  90 ھەزار تەن زەیتوون و رۆنی زەیتوونی بۆ ئەمریکا و ئەوروپا ناردووە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ھاوازنیوز ، ھێزەکانی بەناو ئەرتەشی ئازادی سوریا لە کارگەی عەبدین عەربۆ کە دوای داگیرکردنی ناوچەی جیندریس لە ئاوایی حەمیلکە ، دەستیان بەسەرداگرتووە ، دەستیان داوەتە رەنێوھێنانی رۆنی زەیتوون و دوای گواستنەوەی بۆ تورکیا ، ھەناردە دەکرێ بۆ بازاڕە ئەمریکی و ئەوروپیەکان .