ھێرشی بە ھاوەنی ھێزەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای حەسەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391300-ھێرشی_بە_ھاوەنی_ھێزەکانی_تورکیا_بۆ_سەر_پارێزگای_حەسەکەی_سووریا
سەرچاوەکانی سووریا باسی کرانە ئامانجی ھێزگەیەکی کارەبای ئەم وڵاتەیان کردووە لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2021 16:31 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ھاوەنی ھێزەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای حەسەکەی سووریا

سەرچاوەکانی سووریا باسی کرانە ئامانجی ھێزگەیەکی کارەبای ئەم وڵاتەیان کردووە لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە.

«ئەنوەر عەکلە» بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای «حەسەکە» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ڕایگەیاند: ھێزەکانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە چەند گولەھاوەن ھێرشیان کردە سەر ھێزگەی کارەبای «تەل تۆمەر» لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە کە لە ئەنجام دا ئەم ھێزگەیە لەکار کەوت.

«ئەنوەر عەکلە» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە زیان لە دیدی دەرەوەی دیواری ھێزگەکە کەوتووە و ھێڵی دابین کردنی کارەبای «زرکان» و « تەل تۆمەر» تێکدراوە، وتی: شارەزایانی کۆمپانیای کارەبا ھێڵە تێکچووەکانیان دۆزیوەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای «حەسەکە» وتیشی: خەریکی ھەوڵدانیان بۆ بووژاندنەوەی کارەبای ناوچەکەو پسپۆڕەکانمان خەریکن تەگەرەکان چارەسەر دەکەن.