گەڕانەوەی زیاتر لە ٥٠٠ ئاوارەی سووری لە لوبنانەوە بۆ وڵاتی خۆیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391335-گەڕانەوەی_زیاتر_لە_٥٠٠_ئاوارەی_سووری_لە_لوبنانەوە_بۆ_وڵاتی_خۆیان
ناوەندی وەرگرتن و نیشتەجێ کردنی ئاوارەکانی سووریا باسی گەڕانەوەی ٥٠٠ و حەفتا کەس لە ئاوارەکانی ئەم وڵاتەی کردووە لە لوبنانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2021 15:06 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی زیاتر لە ٥٠٠ ئاوارەی سووری لە لوبنانەوە بۆ وڵاتی خۆیان

ناوەندی وەرگرتن و نیشتەجێ کردنی ئاوارەکانی سووریا باسی گەڕانەوەی ٥٠٠ و حەفتا کەس لە ئاوارەکانی ئەم وڵاتەی کردووە لە لوبنانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ناوەندی وەرگرتن و نیشتەجێ کردنی ئاوارەکانی سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە ماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوو ٥١٧ کەس لە ئاوارەکانی سووریا لەوانە ١٥٥ ئافرەت و٢٦٤منداڵ لە خاکی لوبنان و لە ڕێگای بوارگە سنوورییەکانی «جەدیدە یابوس» و «تەلکلەخ» گەڕاونەتەوە بۆ سووریا.

دەوڵەتی سووریا ٨ی دیسامبەری ڕابردوو داوای لە پەناخوازانی ئەم وڵاتە لە باکووری لوبنان  وڵاتانی دیکە کرد کە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاندووە ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بخکار دێنێ بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سووری و دابین کردنی ژیانیان.