ئادار 01, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر گردوپەڕی دمشق

. تەلەفزیۆنی رەسمی سوریا دووپاتیکردوەتەوە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە چەند موشەکێک ئاراستەی چەند ئامانجێک لە لەدەوروبەری دیمەشق کراون و ژمارەیەک تێکشکێنراون.

    

تەلەفزیۆنی سانای رەسمی  سوریا بڵاویکردوەتەوە:" سەعات 10:16 دەقیقەی ئەمشەو چەند موشەکێک لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی چەند ئامانجێک لەدەوروبەری شاری دیمەشق کراون".

رونیشکراوەتەوە:"  لەلایەن سیستمی دژە موشەکەکانەوە ژمارەیەک لەو موشەکانە تێکشکێنراون".

هاوکات سکای نیوزی عەرەبی باسی لەوەکردوە:" دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەناو شاری دیمەشق دەبیسترێت".

رژێمی زایۆنی بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستان ، بەینابەین ئەرتەش و ژێرخانەکانی سوریا ئەداتە بەر پەلامار .

سەرپەیڤ