گوێزرانەوەی دەیان تیرۆریستی داعشی بە ھۆی لەشکریانی ئەمریکییەوە بۆ گەورەترین ھەرێمی نەوتیی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395071-گوێزرانەوەی_دەیان_تیرۆریستی_داعشی_بە_ھۆی_لەشکریانی_ئەمریکییەوە_بۆ_گەورەترین_ھەرێمی_نەوتیی_سووریا
لەشکریانی ئەمریکی ٥٠ تیرۆریستی داعشییان لە بەندیخانەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاوە گواستووەتەوە بۆ گەورەترین ھەرێمی نەوتیی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2021 14:50 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی دەیان تیرۆریستی داعشی بە ھۆی لەشکریانی ئەمریکییەوە بۆ گەورەترین ھەرێمی نەوتیی سووریا

لەشکریانی ئەمریکی ٥٠ تیرۆریستی داعشییان لە بەندیخانەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاوە گواستووەتەوە بۆ گەورەترین ھەرێمی نەوتیی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، ھێزەکانی ئەمریکی ٥٠ کەس لە تیرۆریستانی داعشیان لە بەندیخانەی بنکەی «شەدادی» لە حەسەکەی سووریاوە گواستووەتەوە بۆ ھەرێمی نەوتیی «ئەلعەمەر» لە پارێزگای دێرۆزوور.

ئەم سەرچاوانە ئامانجی ھێزەکانی ئەمریکی لەم ھەنگاوەیان بۆ تێکەڵ کردنی تیرۆریستانی داعش لە گەڵ چەکدارانی جەیشۆلعەشایەر کە لەژێر چاودێری ھێزەکانی ھاوپەیمان  لە سووریادان ، گەڕاندووەتەوە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سانای سووریاش، نزیکەی حەوتەیەک لەمەوبەر وای بڵاو کردبوەوە گە ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا دەیان تیرۆریستی داعشییان لە بەندیخانەی «ھۆڵ» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی شاری حەسەکە گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی نایاسایی خۆیان لە شاری «شەدادی» لە گردوپەڕی پارێزگای حەسەکە.