ھێرشی نایاسایی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا شەش کوژراوی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i397366-ھێرشی_نایاسایی_سوپای_تورکیا_بۆ_سەر_باکووری_سووریا_شەش_کوژراوی_لێ_کەوتەوە
شەش کەس لە چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەی «یە پە گە» لە ئەنجامی ھێرشی نایاسایی ھێزەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2021 02:49 Asia/Tehran
  • ھێرشی نایاسایی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا شەش کوژراوی لێ کەوتەوە

شەش کەس لە چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەی «یە پە گە» لە ئەنجامی ھێرشی نایاسایی ھێزەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی» وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: چوار کەس لەم چەکدارانەی «یەپەگە» لە شەڕگەی «کانیی ئاشتی» و دووانی دیکەیان لە ناوچەی «قەڵغانی فۆرات» گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا پێکدادانی نێوان ھێزەکانی تورکیاو چەکدارانی «یەپەگە» کە ئانکارا وەک لقی سوریی «پەکەکە» باسیان دەکات، دوابەدوای تەقە کردنی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل بەرەو ناوچەکانی ژێر ڕکێفی سوپای تورکیا دەستی پێ کرا.

سوپای تورکیا زیاتر لە دووساڵە کە بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆرڕیزم ناوچەگەلێکی خاکی تورکیا داگیرکردووە. ھێرشی سەر ھێزەکانی «یەپەگە»و «پەکەکە» لە نێو خاکی سووریا کە ئانکارا وەک تیرۆریست دەیانناسێنێ، لەگەڵ دژایەتیی توندی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.