ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران و سووریا لە مەتەرێزێکی ھاوبەش دان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406453-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ئێران_و_سووریا_لە_مەتەرێزێکی_ھاوبەش_دان
وەریری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئێران و سووریا لە مەتەرێزێکی ھاوبەش دان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2022 11:40 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران و سووریا لە مەتەرێزێکی ھاوبەش دان

وەریری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئێران و سووریا لە مەتەرێزێکی ھاوبەش دان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ھەر بە دەم گەییشتنی بە سووریا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتی: ئێران و سووریا لە یەک مەتەرێزدان و ئێران لە سەرکردایەتی و دەوڵ١ەت و نەتەوەی سووریا داکۆکی دەکات.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتیشی: پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق لە باشترین ھەل و مەرجی خۆی دایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمڕۆ لەپاڵ تەواوی ڕەھەندەکانی پەیوەندیی دوو وڵات، پرسی ھاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی دوو وڵاتئەوبەرترە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان جەختی لەوەش کردەوە، ڕاوێژی بازرگانی ،ئابووری و سیاسیی دوو وڵات لە باشترین ئاستی خۆی دایەو ئەوەی وا بە قازانجی خەڵکی ھەردووک وڵاتەکەیە، لە بەرنامەدایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ بۆ دایدارو ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا گەییشتە دیمەشق.