ھێرشی ئاسمانیی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ سەر باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i408835-ھێرشی_ئاسمانیی_ھێزەکانی_ئەمریکی_بۆ_سەر_باکووری_سووریا
ھێزەکانی ئەمریکی ھەڵیانکوتایە سەر باکووری پارێزگای حەڵەب لە نزیکی سنووری تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2022 05:56 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ سەر باکووری سووریا

ھێزەکانی ئەمریکی ھەڵیانکوتایە سەر باکووری پارێزگای حەڵەب لە نزیکی سنووری تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕووسیائەلیەوم، کۆپتەرەکانی ئەمریکی لە بنکەی «لافارژ»ەوە لە گردوپەڕی ناوچەی «سرین» کە لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دایە ئۆپراسیۆنێکی لە گردوپەڕی جرابلۆس ھەڵکەوتوو لە باکووری حەڵەب ئەنجام دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆپتەرەکانی ئەمریکی کۆپتەرەکانی ئەمریکی گەییشتنە گوندی «ئەلئەحمیر» ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی جرابلۆس و ھێزەکانی ئەمریکیش ھێرشی خۆیانیان دەست پێ کرد کە وەک باسی دەکرێت گویە ئەو ھێرشە دژی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی داعش یان ئەلقاعیدە بووە کە ناویان لە پێڕستی تیرۆریستیی ئەمریکادا بووە.

ھەڵبەت باسی ئەوەش دەکرێ کە ئەو ئۆپراسیۆنەی ھێزەکانی ئەمریکی شکستی ھێناوەو ئەو سەرکردەیەی کە ئەمریکییەکان بە نیازی لەنێوبردنی بوونە ھەڵاتووە.