«بەشار ئەسەد» نوێژی جێژنی قوربانی لە مزگەوتی گەورەی حەڵەب بەجێ ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409480-بەشار_ئەسەد_نوێژی_جێژنی_قوربانی_لە_مزگەوتی_گەورەی_حەڵەب_بەجێ_ھێنا
سەرچاوەکانی سووریا باسی بەرپاکرانی نوێژی جەژنی قوربانیان کردووە بە بەشداریی سەرۆک کۆماری سووریا لە مزگەوتی گەورەی شاری حەڵەب.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2022 10:49 Asia/Tehran
  • «بەشار ئەسەد» نوێژی جێژنی قوربانی لە مزگەوتی گەورەی حەڵەب بەجێ ھێنا

سەرچاوەکانی سووریا باسی بەرپاکرانی نوێژی جەژنی قوربانیان کردووە بە بەشداریی سەرۆک کۆماری سووریا لە مزگەوتی گەورەی شاری حەڵەب.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلئەخباریەی سووریا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا بەیانیی ڕۆژی شەممە نوێژی جەژنی قوربانی لە مزگەوتی گەورەی «عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس» لە حەڵەب و بە جەماعەت لەگەڵ خەڵکی ئەم شارە بەجێ ھێنا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ئاھەنگەدا کۆمەڵێکی زۆر لە کاربەدەستانی دەوڵەتی و خۆجێیی و خەڵکی حەڵەب بەشدار بوون.

سەرۆک کۆماری سووریا ھەروەھا لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا کە ھەر شاری حەڵەبەوە بۆ سوپای وڵاتەکەی ڕەوانە کرد، وێڕای ئاواتی تەندروستی و ئاسایشت و ھێمنی بۆ ھێزەکانی سوپاو بنەماڵەکانیان و تەواوی خەڵکی وڵاتەکەی جەختی کرد: لە خودای تاقانە داوا دەکەین کە جەماوەری سووریا لە کاتێکدا ئاھەنگی جێژنی قوربانی ساڵی داھاتوو بگێڕن کە وڵاتە خۆشەویستەکەمان لە تیرۆریزمی چەپەڵ و پاڵپشتەکانیان و داگیرکەران و بەکرێگیراوانیان بە تەواوی پاک بکرێتەوەو ئاسایشت و ئارامش بە خۆیەوە ببینێ و بتوانێ جێ و شوێنی تەوەرەیی خۆی لە ناوچەکەو جیھاندا ببووژێنێتەوە.