گەییشتنی زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکا بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i414202-گەییشتنی_زیاتر_لە_100_ئۆتۆمبێلی_سەربازیی_ئەمریکا_بە_باکووری_ڕۆژهەڵاتی_سوریا
سەرچاوەکانی هەواڵ گەییشتنی زیاتر لە سەد ئۆتۆمبێلی سەربازی و پاڵپشتیی سوپای ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2023 14:52 Asia/Tehran
  • گەییشتنی زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکا بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا

سەرچاوەکانی هەواڵ گەییشتنی زیاتر لە سەد ئۆتۆمبێلی سەربازی و پاڵپشتیی سوپای ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممە ماڵپەڕی هەواڵدەریی "ئەلعەرەب" ، سەرچاوە خۆجێییەکان لە باکووری سووریا ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و پشتیوانی بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گوێزراونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئۆتۆمبێلە سەربازی و پشتیوانییەکانی ئەمریکا کە ھەڵگری کەرەستەو تفاقی سەربازین، لە ڕۆژانی ٦ و ٨ی ژانویەی ئەمساڵ (٢٠٢٣) لە دەروازەی نایاسایی "ئەلوەلید"ی عێراقەوە چوونەتە ناو خاکی سوریاوە.

هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان لە گەڕەکی حەسەکە ڕایانگەیاند کە پێنجشەممەی ڕابردوو هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ٣٦ تانکەری هەڵگری نەوتی دزراوی سوریا و ٢٤ بارهەڵگریان کە گەنمی ئەم وڵاتەیان هەڵگرتبوو لە دەروازەی سنووری نایاسایی "ئەلوەلید"ەوە بۆ باکووری عێراق گواستووەتەوە.

حکومەتی سوریا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو میلیشیا و ھێزە ئەمریکییانەی لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دا مۆڵ دراون جگە لە تاڵانکردنی نەوت هیچ ئامانجێکی تریان نییە و بوونیان نایاساییە.