بەردەوام بوونی پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکوورری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i415596-بەردەوام_بوونی_پەلاماری_تورکیا_بۆ_سەر_باکوورری_سووریا
سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە ئانکارا دیسان ناوچەکانی "عەین عیسا" و "تەلتەمەر"یان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دایە بەر پەلامار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2023 06:29 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکوورری سووریا

سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە ئانکارا دیسان ناوچەکانی "عەین عیسا" و "تەلتەمەر"یان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دایە بەر پەلامار .

سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەربە ئانکارا دوێنێ دووشەممە دیسان دەستیان دایە تۆپبارانی گوندی "سەیدا"، ئۆردوگای "کویین" و گوندی "خالدییە"ی هەڵکەوتوو لە دەڤەری "عەین عیسا" و هەروەها ئێوارەی یەکشەممەیش گوندی «ام‌الکیف» و«گوزلیه»ی هەڵکەوتوو لە ناوچەی تەلتەمەری کانتۆنی حەسەکەیان بە چەکی قورس بۆدمانی کرد.

سوپای تورکیا دوو ڕۆژ لەمەوبەریش ئۆتۆمبیلێکی شاروومەندێکی سووریای دایە بەر پەلامار و 22ی فێڤرییەش ئۆتۆمبیلی شارومەندێکی سووریایان لە جاددەی قامیشلوو بەرەو "تربەسپی" دایە بەر هێرش کە بە هۆیەوە دوو شاروومەند کوژران و یەک کەسیش بریندار بوو.