قەڵاچۆی سەدان شەنگەدار لە لایەن جیش‌الشرقیه
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i415597-قەڵاچۆی_سەدان_شەنگەدار_لە_لایەن_جیش_الشرقیه
ملیشیاکانی «جیش‌الشرقیه» سەر بە حکوومەتی تورکیا سەدان داریان بۆ ڕۆنانی ئۆردوگایەکی تازە لە ناوچەی "جێندرێس" لە عەفرین بڕیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2023 06:39 Asia/Tehran
  • قەڵاچۆی سەدان شەنگەدار لە لایەن جیش‌الشرقیه

ملیشیاکانی «جیش‌الشرقیه» سەر بە حکوومەتی تورکیا سەدان داریان بۆ ڕۆنانی ئۆردوگایەکی تازە لە ناوچەی "جێندرێس" لە عەفرین بڕیوە.

ژێدەرە هەواڵییەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە کە «جیش‌الشرقیه»ی سەر بە تورکیا، 203 داری زەیتوونی گوندی "فریرە" لە ناوچەی "جێندرێس"ی کانتۆنی عەفرین بڕیوە بۆ ئەوەی ئۆردوگایەکی تازە لە عەفرین ڕۆنێ.

جگە لەوە ، ئەم ملیشیایانە 300 داری زەیتوونی گوندی "سەدیگان کە" ی هەر ئەم ناوچەیەشیان بڕیوە.

شایانی باسە لەو کاتەوە عەفرین کەوتۆتە دەستی تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە ئانکارا، سوپای تورکیا دەیان ئۆردوگای لە عەفرین داناوە.