گوێزرانەوەی ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش بۆ بنکەی ئەلتەنف
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i415850-گوێزرانەوەی_ژمارەیەک_لە_تیرۆریستانی_داعش_بۆ_بنکەی_ئەلتەنف
هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان لە زیندانێکی شاری ئەلحەسەکە گواستەوە بۆ ناوچەی ئەلتەنف لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی حومس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2023 20:22 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش بۆ بنکەی ئەلتەنف

هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان لە زیندانێکی شاری ئەلحەسەکە گواستەوە بۆ ناوچەی ئەلتەنف لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی حومس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سوریا (سانا)، کۆپتەرەکانی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان لە زیندانێکی شاری ئەلحەسەکەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەکەیان لە ناوچەی ئەلتەنف کە دەکەوێتە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی حومس لەسەر سنوورەکانی نێوان سوریا و عێراق.

ئەم ھەنگاوە لە چوارچێوەی بێ سەقام کردن و هێرشکردنە سەر نشینگەو ژێرخان و بنکەکانی سوپای سوریا ئەنجام دراوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە کۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا کە تیرۆریستانی داعشیان هەڵگرتووەلە قوتابخانەی «ئەلسەنایەع»ەوە کە سوپای ئەمریکا و چەکدارانەی «ھەسەدە» کردوویانە بە زیندان، بەرەو دوو بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە "ئەلشەدادی" و "حەقل عومەر" فڕیون.