خۆپیشاندانی دژە تیرۆریستی لە باکوری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i418169-خۆپیشاندانی_دژە_تیرۆریستی_لە_باکوری_سوریا
هاووڵاتییانی ئیدلب و گردوپەڕی حەلەب لە باکووری سووریا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، جم و جوڵی تاقمی تیرۆریستیی تەحریرۆ شامیان شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2023 07:38 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە تیرۆریستی لە باکوری سوریا

هاووڵاتییانی ئیدلب و گردوپەڕی حەلەب لە باکووری سووریا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، جم و جوڵی تاقمی تیرۆریستیی تەحریرۆ شامیان شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم ، سەدان هاووڵاتیی ناڕازیی سووری لەم خۆپیشاندانەدا بە ھەڵ١دانی دروشم، گەندەڵی و پێشێلکردنی یاساکانیان لە لایەن تەحریرۆشامەوە لەو ناوچانە شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندەران داوای ئازادکرانی دەستگیرکراوەکان و کۆتایی هێنان بە ڕاپێچ کردنی گۆترەیان کرد.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئیدلب لە کاتێکدایە کە ململانێی نێوان هێزە چەکدارەکانی تەحریرۆشام و گروپەکانی بەناو "سوپای نیشتمانی" کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی تازە دەدەن، توندتر بووەتەوە.