نەتەوە یەکگرتووەکان: سێزدە ساڵ هەوڵی ڕۆژاوا بۆ تەریک خستنەوەی سوریا بێدەسکەوت بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i423638-نەتەوە_یەکگرتووەکان_سێزدە_ساڵ_هەوڵی_ڕۆژاوا_بۆ_تەریک_خستنەوەی_سوریا_بێدەسکەوت_بووە
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا پێیداگرت کە هەوڵەکانی ڕۆژاوا بۆ تەریک خستنەوەی سوریا لە ماوەی ئەم سێزدە ساڵە هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2023 11:30 Asia/Tehran

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا پێیداگرت کە هەوڵەکانی ڕۆژاوا بۆ تەریک خستنەوەی سوریا لە ماوەی ئەم سێزدە ساڵە هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.

"گیێر پێدرسۆن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە باروودۆخی سوریا وتی:  سێزدە ساڵە ڕۆژاوا هەوڵ دەدات سوریا تەریک بخاتەوە و نەگەیشتۆتە ئامانجەکەی. لەکاتێکدا کە بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا هێنانەئارای چەن پرسێک پێویستە کە یەکێک لەوانە هەڵپەساردنی بایکۆتەکانی ڕۆژاوا دژ بە سوریایە.

پێدرسۆن هەروەها جەختیشی کرد: چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا پێویستی بە هێنانەئارای مەسەلەی چوونەدەری هێزی تورکیا و ئەمریکا لەم وڵاتە و هەڵگیرانی بایکۆتەکان لە سەر سوریایە.