١٠٠هێرش بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە حەڤدەی مانگی ئۆکتۆبرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i423821-١٠٠هێرش_بۆسەر_هێزەکانی_ئەمریکا_لە_عێراق_و_سووریا_لە_حەڤدەی_مانگی_ئۆکتۆبرەوە
بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە حەڤدەی مانگی ئۆکتۆبر واتە دە ڕۆژ لەدوای دەسپێکی شەڕەکەی باهۆزی ئەقسا تاکووئێستا سەد جار کراوەتە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2023 05:30 Asia/Tehran

بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە حەڤدەی مانگی ئۆکتۆبر واتە دە ڕۆژ لەدوای دەسپێکی شەڕەکەی باهۆزی ئەقسا تاکووئێستا سەد جار کراوەتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەیادین لەدوای هێرشەکانی ئەمدوایانە بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەرو کێڵگەی گازی کۆنیکۆی ڕۆژهەڵاتی سووریا ژومارەی هەڵمەتەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا گەیشتۆتە سەد وێنە.

ئەو کەناڵە لوبنانیە ڕۆژی شەممەی ڕابردووش ڕایگەیاند کە بنکەی ئەمریکیەکان لە مالکیەو کێڵگەی گازی کۆنیکۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کراونە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراقیش بەرلەمە ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی بەدەیان مووشەک و خۆفڕ لەڕۆژێک دا یازدە هەڵمەت کراوەتە سەر ئەمریکیەکانی جێگیر لە سووریاو عێراق.

لەلایەکی دیکەوە پینتاگۆنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەڵکوتانەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریاو عێراق لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو سەدی چلوپێنج پەرەی سەندوە.