رەخنەی بەشار ئەسەد لە سیاسەتی بشێویی نانەوەی ئەمریکا لە رۆژاوای ئاسیا
سەرۆک کۆماری سوریا لەبارەی داکۆکیی ئەمریکا لە رژێمی ئیسرائیل وتی: ئەمریکا سود وەردەگرێ لە شەڕ و کێشەی نێوان فەلەستین و رژێمی زایۆنیستی.
"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە وەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەبارەی رۆڵی ئەمریکا لە کێشەو شەڕی نێوان فەلەستین و رژێمی زایۆنیستی بەئاماژە بەوەی کە سیاسەتی ئەمریکا لەسەر بنەمای "دووبەرەکی بنێوەو حکومەت بکە" ڕۆنراوە، وتی: ئەو شێوازەی ئەوان بۆ زاڵبوون و کۆنترۆڵ کردنەو جۆرێک چەواشەکاریی بەئەژمار دێ.
بەشار ئەسەد وتیشی: ئەمریکا، هەر کێشەو ناکۆکییەک دەکا بە نەخۆشییەکی مەترسیداری وەک شێرپەنجەو زۆرجار وڵاتانی تێوەگلاو، باجەکەی دەدەن.
سەرۆک کۆماری سوریا هەروەها وتی: ئەو وڵاتانەی خۆیان بە هاوبەشی ئەمریکا دەزانی، ئێستا بۆیان دەرکەوتووە کە واشنگتۆن، هیچ هاوبەشێکی تەنانەت لە رۆژاواش نیە، چونکە شەراکەت و هاوبەشبوون لەگەڵ ئەمریکا، تەنیا بەمانای دابینکرانی یەکلایەنەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی شەممە پاکێجی٢٦ ملیارد دۆلاریی یارمەتیی سەربازیی بە رژێمی زایۆنیستی پەسەند کرد.