باڵوێزی پێشووی چێک لە دیمەشق؛ ڕۆژاوا بەرپرسی ڕووداوەکانی سوریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i430566-باڵوێزی_پێشووی_چێک_لە_دیمەشق_ڕۆژاوا_بەرپرسی_ڕووداوەکانی_سوریایە
باڵوێزی پێشووی چێک لە دیمەشق ڕۆژاوای بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سوریا.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
ئاب 20, 2024 16:49 Asia/Tehran
  • باڵوێزی پێشووی چێک لە دیمەشق؛  ڕۆژاوا بەرپرسی ڕووداوەکانی سوریایە

باڵوێزی پێشووی چێک لە دیمەشق ڕۆژاوای بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سوریا.

«ئیڤا فیلیپی» باڵوێزی پێشووی چێک لە دیمەشق لە وتووێژێکدا جەختی کرد کە ڕۆژاوا بەرپرسیارە بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سوریا. ناوبراو وتی: ڕۆژاوا داکۆکی لە تیرۆریستانی نیو سوریا کرد و چەک، دراو و زانیاری خستە بەردەستیان بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە پاوەجێ و خەڵکە باشەکەی تیابەرن.«ئیڤا فیلیپی» هەروەها راشکاوانە رایگەیاند: بایکۆتەکانی ڕۆژاوا و گەمارۆی نادادگەرانەی کاریگەرییەکی نالەباری داناویە سەر هەموو ڕەهەندەکانی ژیان لە سوریادا.سوریا تا پێش ساڵی دووهەزار و یازدە یەکێک لە وڵاتانی پاوەجێ و ئارامی جیهانی عەرەب بوو بەڵام لەوکاتەوە شەپۆلێک بە ناوی بەهاری عەرەبی لە ژمارێک وڵاتی عەرەبیدا هەستایەوە، قەیرانی ناوخۆیی سووریا بە دنەدانەکانی ژمارێک زلهێزی بیانی دەست پێبوو و ئەم قەیرانە تا ئیستایش بە هۆی خۆوەردانی زلهێزانی بیانی و ژمارێک وڵاتی ناوچەکە هەر بەردەوامە و زۆرێک لە ژێرخانەکانی سوریا تیاچوونە، بەڵام حکومەتی سوریا توانیویەتی لە ساڵانی ئەمدواییەدا بەشێک لەو قەیرانە کۆنترۆڵ بکات.