فەرمانی نهێنی پێکهاتەی ئەلجۆلانی؛ نابێت هیچ وێنەیەکی لەسێدارەدان و تاڵانکردن بڵاوبکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434413-فەرمانی_نهێنی_پێکهاتەی_ئەلجۆلانی_نابێت_هیچ_وێنەیەکی_لەسێدارەدان_و_تاڵانکردن_بڵاوبکرێتەوە
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەسێدارەدان و تاڵانکردنی ئەندامانی هەتەشە لە سوریا، فەرمانێکی نهێنی لەلایەن پێکهاتەی ئەلجۆلانیەوە بۆ قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنەکان دەرکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2024 16:13 Asia/Tehran
  • فەرمانی نهێنی پێکهاتەی ئەلجۆلانی؛ نابێت هیچ وێنەیەکی لەسێدارەدان و تاڵانکردن بڵاوبکرێتەوە

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەسێدارەدان و تاڵانکردنی ئەندامانی هەتەشە لە سوریا، فەرمانێکی نهێنی لەلایەن پێکهاتەی ئەلجۆلانیەوە بۆ قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنەکان دەرکراوە.

 ئەندامانی سەر بە ئەلجۆلانی، سەرکردەی   هەتەشە ، بە  شێوەی نهێنی  فەرمانێکیان  پێگەیشتووە، کە بەپێی ئەو  فەرمانە هەر جۆرە وێنەگرتن  لە  ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن و  تێکەڵچوونەکان  و لەسێدارەدانەکانی مەیدانی لە سوریا قەدەغەیە. ئەم  فەرمانە ٣٠ شاری سوریا لەخۆدەگرێت. دەگوترێت بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی هاوپەیوەند بە دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی مەیدانی و سووتاندنی شوێنە پیرۆزەکانی سوریا لەلایەن  ئەندامانی  ئەلجۆلانی بووەتە هۆی هەستیار بوونی   بیروڕای گشتی لەم وڵاتە و تەنانەت وڵاتانی دیکە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە  لە سدا نەوەد و پێنجی کردەوەی نامرۆڤانەی  ئەندامانی جۆلانی تۆمار نەکراوە.