بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی کوردەکانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i438287-بەڕێوەچوونی_کۆنفرانسی_کوردەکانی_سوریا
کۆنفرانسی کوردەکانی سوریا بە بەشداری سەدان کەسایەتی لە پارکی ئازادی قامیشلۆ دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2025 13:40 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی کوردەکانی سوریا

کۆنفرانسی کوردەکانی سوریا بە بەشداری سەدان کەسایەتی لە پارکی ئازادی قامیشلۆ دەستی پێکرد.

کۆنفرانسی کوردی سوریا لە شاری قامیشلۆ بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد و دواتر مەزلوم  عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک  وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: ئەم کۆنفرانسە ڕێگە خۆش دەکات بۆ مافەکانی گەلی کورد لە سوریا. فەرماندەی  هەسەدە  وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە  بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بۆ پێشخستنی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک   لە تورکیا، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئارامی و سەقامگیری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە، ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفرانسە دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد و سەرجەم نەتەوەکانە لە سوریای نوێدا. دوابەدوای ئەم کۆنفرانسە، کۆنفرانسی کوردی سوریا ئەندامانی دەستەی   دادوەری   پێکهاتوو  لە "ئیلهام ئەحمەد"، "پەروین یوسف"، و "محەمەد ئیسماعیل"  هەڵبژێردران .