کوردی سوریا: تەنیا بە تەبایی لەگەڵ دیمەشق چەک دادەنێنن، نە بە خواستی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i438510-کوردی_سوریا_تەنیا_بە_تەبایی_لەگەڵ_دیمەشق_چەک_دادەنێنن_نە_بە_خواستی_تورکیا
ڕێبەری پەیەدە ( پارتی یەکێتی دیموکراتیک) رایگەیاند کە کوردەکان تەنیا ئەو کاتەی چەک دادەنێن کە لەگەڵ حکومەتی تورکیا ڕێککەوتبێن، نە بە هۆی زەخت و گوشاری تورکیاوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 04, 2025 12:40 Asia/Tehran
  • کوردی سوریا: تەنیا بە تەبایی لەگەڵ دیمەشق چەک دادەنێنن، نە بە خواستی تورکیا

ڕێبەری پەیەدە ( پارتی یەکێتی دیموکراتیک) رایگەیاند کە کوردەکان تەنیا ئەو کاتەی چەک دادەنێن کە لەگەڵ حکومەتی تورکیا ڕێککەوتبێن، نە بە هۆی زەخت و گوشاری تورکیاوە.

ساڵح موسلیم خوازیاری حکومەتێکی لامەرکەزی بوو لە چوارچێوی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی سوریا و نەیارەتیشی دەربڕی بەرامبەر بە دزە و دەسەڵاتی تورکیا و گرووپگەلێکی وەک هەتەشە. ناوبراو پێوەندی لەگەڵ پەکەکەی ڕەت کردەوە و وتی کە تورکیا ئەو تۆمەتە دەخاتە پاڵی ئێمە کە پێوەندیمان بە پەکەکەوە هەیە، بەڵام ئەوە درۆ و دەلەسەی تەواوە. ساڵح موسلی وتیشی: پاشماوەکانی داعش هێشتایش لە ناوچەگەلێکی سوریا بەتایبەت لە ئیدلیب و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا  بوونیان هەیە و تەنیا ناوی خۆیان گۆڕیوە. ساڵح موسلیم، جۆلانیشی بە یەکێک لە ئەندامانی پێشووی داعش ناو برد.