تورکیا ئامادەی ڕۆنانی بنکەیە لە سووریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i439101-تورکیا_ئامادەی_ڕۆنانی_بنکەیە_لە_سووریادا
ژێدەرە ئاسایشییەکانی تورکیا بانگەشان کردووە کە ئەم وڵاتە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا بەنیازی دانانی بنکەی سەربازیی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی لەم وڵاتەدایە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 25, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • تورکیا ئامادەی ڕۆنانی بنکەیە لە سووریادا

ژێدەرە ئاسایشییەکانی تورکیا بانگەشان کردووە کە ئەم وڵاتە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا بەنیازی دانانی بنکەی سەربازیی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی لەم وڵاتەدایە.

ئەم ژێدەرە ئاسایشییە ڕاشیگەیاندووە: هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەست دەکەنە دانانی بنکەگەلێکی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی لە سوریادا. لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بە هۆی گۆڕدرانی حکومەت لە سوریا ، تورکیا هەوڵی داوە لەم وڵاتەدا بنکەگەلێکی سەبازی دابنێت. هەر لەم بارەوە هەواڵگەلێک بڵاو بۆتەوە سەبارەت بەوەی کە تورکیا لە دووی دانانی بنکەی سەربازی لە ناوچەی تەدمەر یان پالمیرایە. بنکەی ئاسمانی "T4"ـیش یەکێک لە گرینگترێن بنکە سەربازییەکانی سوریا دێتە ئەژمار کە تورکیا بەنیازە لەوێدا ئامادەبوونێکی بەهێز و بەرچاوی هەبێت.