بەڕێکرانی کەرەستەی لۆجستیکی قورسی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i440416-بەڕێکرانی_کەرەستەی_لۆجستیکی_قورسی_ئەمریکا_بۆ_رۆژهەڵاتی_سوریا
ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی لۆجستیکی قورسی ئەمریکا بەڕێ کرا بۆ ڕۆژهەڵاتی سوریا.
(last modified 2025-07-27T13:56:52+00:00 )
ته‌مووز 27, 2025 15:37 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانی کەرەستەی لۆجستیکی قورسی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی سوریا

ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی لۆجستیکی قورسی ئەمریکا بەڕێ کرا بۆ ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزوور، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوابەدوای جم و جۆڵە سەربازییە بەربڵاو و بەڕێکرانی کەرەستەی لۆجستیکی قورس، بە پشتیوانیی ئاسمانیی بەربڵاو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە لە ئامادەباشیی تەواودا بوون. ئەم جموجۆڵانە لە چوارچێوی پلانی بەربڵاوی چەسپاندنی ڕاگرتنی هێزی ئەمریکایی لە خاکی سوریا جێبەجێ دەکرێ. ئەم جم و جۆڵانە لە ئاراستەی هەواهەنگیی نافەرمی لەگەڵ حکومەتی ئەبومحەممەد جۆلانی سەرۆکی کاتیی سوریا ئەنجام دەبێ. ئەوە لە کاتێکدایە کە مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاوی جەماوەری بۆتەوە.