ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانیی سووریا: سەتا 96ی خەڵکی سووریا لە ژێر هێڵی هەژاری دان
ئەندامی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سووریا وتی: ڕێژەی هەژاریی لە وڵاتدا لەسەتا 96ـە و 22هەزار سەربازی سووری لە دۆخێکی نالەبار لە زیندان دان.
هەیسەم مەناع ، ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا و لە نەیارانی حکومەتی پێشووی بەشار ئەسەد لە سووریا وتی نزیکەی 22 هەزار سەربازی سوپای سووریا و ئەو کەسانەی کە لە کۆتایی خولی سەرۆک کۆماریەتی بەشار ئەسەد چەکیان دانا لە زیندانەکانی حکومەتی جۆلانی لە دۆخێکی نالەباردان . مەناع بە ئاماژە بە دسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر سووریا و بێ دەنگ بوونی حکومەتی جۆلانی ، تیمی جۆلانی بە کەسانێک لەقەڵەم دا کە حازرن بۆ مانەوە لە دەسەڵات هەرجۆرە ئیمتیازێک بدەن . ناوبراو جەختی کرد کە سووریا خاوەنی بارستای مرۆیی بەهێزە بەڵام ڕژێمی جولانی ئەوان دەخاتە پەراوێزەوە یان دەیانسڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەوان بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێ .