کانونی دوھەم 31, 2026 21:03 Asia/Tehran
  •  وەزيری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ ڕێککەوتنێكی هاوسەنگ و دادپەروەرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە پێبەندی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگین کە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران لەبەرچاو بگرێت.

عەباس عەراقچی، ئەمڕۆ لە پۆستێکدا لە "X" بە ئاماژە بەوەی کە ئێران "تەنیا یەک ڕۆژیش هەوڵی نەداوە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی"، پێیشیداگرت کە تاران کراوەیە بۆ ڕێککەوتنێک کە پرەنسیپی "بەدەستنەهێنانی چەکی ئەتۆمی" مسۆگەر بکات لەگەڵ پێشکەشکردنی گەرەنتییەکی ڕوون بۆ هەڵگرتنی سزاکان لە سەر وڵاتەکەمان.

عەراقچی جەختی کرد: ئێران پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەکی بونیادنەری ناوچەیی دەکات، و هەمیشە ئامادەیە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و ڕێگریکردن لەوەی بە "دەستدرێژییە نایاساییەکان" ناوی برد.

لە لێدوانەکانی پێشوودا، عەراقچی وتی: تاران ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام دانوستانەکان دەبێت دادپەروەرانە بن و نابێت تواناکانی ئێران لە بواری بەرەڤانی بگرێتەوە.

 عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئێرانیش رایگه‌یاندووە، "وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ هەر هێرشێک، ناخی تلاڤیڤ دەپێکێ."

سەرپەیڤ