گواستینەوەی کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا لە حەسەکەوە بۆ باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442971-گواستینەوەی_کەرەستە_سەربازییەکانی_ئەمریکا_لە_حەسەکەوە_بۆ_باکووری_عێراق
هێزەکانی ئەمریکا بارێکی تازەی کەرەستەی سەربازییان لە یەکێک لە بنکەکانیان لە باشووری پارێزگای حەسەکە گواستەوە بۆ بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
(last modified 2025-11-23T12:47:28+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2025 14:32 Asia/Tehran
  • گواستینەوەی کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا لە حەسەکەوە بۆ باکووری عێراق

هێزەکانی ئەمریکا بارێکی تازەی کەرەستەی سەربازییان لە یەکێک لە بنکەکانیان لە باشووری پارێزگای حەسەکە گواستەوە بۆ بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

کەرەستە سەربازییەکان بریتین لە ٢٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی، لەوانەش زرێپۆشی برادلی، کە لە دەروازەی سنووریی "وەلیدەوە" گواستراونەتەوە بۆ بنکەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەمریکا پرۆسەی بردنەدەرەوەی سەدان هێزی سەربازیی خۆی لە سووریا دەستپێکردووە. ئەم جموجۆڵانە هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەمریکادا بڵاو دەبنەوە لەبارەی هاتنەئارای گۆڕانکارییەکی بەرفراوانتر لە شێوازی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە نێو خاکی سوریادا.