کانونی یه‌که‌م 17, 2025 17:49 Asia/Tehran
  • نیگەرانی لە بڵاوکرانەوەی ڕاگەیێندراوەکانی داعش لە ئیدلەب

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، راگەیێندراوەکانی داعش لە هەندێ گەڕەکی شاری ئیدلەب و گوندەکانی دەورووبەری، بڵاوکراونەتەوە.

ئەو ڕاگەیێندراوانە، هەڕەشەو مەترسیی ئاشکرای وەک "ئێمە بەرەو ئێوەی سەگی هاوپەیمانی بەڕێوەین"ی لەخۆگرتووەو بووەتە هۆی ترس و تۆقان لەنێو هێزە داگیرکەرەکان و کەس و کاریان لە سووریا. هاوکات لەگەڵ ئەو دۆخەدا، ناسەقامی و ناهێمنی لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی حکومەتی کاتیی سووریا هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ