لانیکەم ١٥ هەزار داعشی لە کەمپی هۆلی سووریا هەڵاتوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444797-لانیکەم_١٥_هەزار_داعشی_لە_کەمپی_هۆلی_سووریا_هەڵاتوون
ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لانیکەم ١٥ هەزار کەس دوای ڕووخانی کەمپی دەستبەسەرکردنی داعش لە سوریا هەڵاتوون.
(last modified 2026-02-21T12:20:33+00:00 )
شوبات 21, 2026 14:50 Asia/Tehran
  • لانیکەم ١٥ هەزار داعشی لە کەمپی هۆلی سووریا هەڵاتوون

ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لانیکەم ١٥ هەزار کەس دوای ڕووخانی کەمپی دەستبەسەرکردنی داعش لە سوریا هەڵاتوون.

کەمپی هۆل کە هەزاران ئەندامی بنەماڵەی توندڕەوی داعشی تێدابوو و لە دەستی هێزەکانی هەسەدەدا بوو، دوای پەلاماری مانگی ڕابردووی هێزەکانی جۆلانی ڕووخا.

ڕێكخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەڵێن، پازدە بۆ بیست هەزار کەس لە نێویاندا  ئەندامانی داعش، دوای چوونە دەر لە کەمپێک کە بنەماڵەی توندڕەوەکانی تێدابوو، ئێستا لە سووریادا پرژ و بڵاون . هەروەها لەم دواییانەدا نزیکەی حەوت هەزار زیندانیکراوانی داعش بە فەرمانی ئەمریکا لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆعێراق.