پەلامارەکانی داعش بۆسەر پێگەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە دێرەزوور
شوبات 26, 2026 14:50 Asia/Tehran
گرووپە چەکدارەکانی سەربە داعش، هێرشیان کردەسەر پێگە سەربازییەکان و بنکەو ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی دێرەزوور.
روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤیش بەئاماژە بە پەلاماری گرووپەکانی سەربە داعش بۆسەر پێگەو ناوەندە ئاسایشییەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی دێرەزوور رایگەیاند؛ پێگەی تیپی هەشتاو شەشی شاری بووکەمال لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لەو پەلامارانەدا خەساری زۆری بەرکەوتووە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاند؛ گرووپەکانی سەربە داعش لە هێرشێکی دیکەدا، بنکەیەکی پشکنین لە شارۆچکەی باغوز و ناوەندێکی ئاسایشی لە سووسە لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی دێرەزووریان تەقاندەوە.
سەرپەیڤ