ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە باسی کوژرانی حەوت چەکداری تیرۆریستی داعشیان کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و جەختی کرد: هەرگیز بێدەنگ نابین لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا و لە گونجاوترین كاتدا وەڵامێكی توندی توركیا دەدەینەوە.
شانەی ئەمنی عێراق لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر مەخمور و شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پێی داگرت: هەموو پێشێلكارییەك ڕەتدەكەینەوە.
ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیان بە تۆپ و ھاوەن بڕێک لە گوندو شارۆچکەکانیان لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژھەڵاتی حەڵەب بوردومان کرد.
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە باسی ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی سەرسنووریی نێوان عێراق و سووریایان کرد.
سوپای تورکیا ھەروا بەردەوامە لەسەر ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی لە باکووری عێراق
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومان کردنی خاکی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، بۆردومانی سنووری ناحیەی سەنگەسەری کرد.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەی کردووە بۆ وەرگرتنی بریندارانی فەلەستینی و ناردنی پزیشک بۆ ھەرێمی غەززە.
لە ھەڵمەتی ھێزەکانی سوپای عێراق لە باکووری پارێزگای سەلاحەددینی عێراق، دەیان تیرۆریستی داعشی تیاچوون.
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیا وێڕای بوردومان کردنی بنکەوبارەگای تیرۆریستانی داعش لە ناوچە بیاوانییەکانی سووریا لانیکەم ١٣ تیرۆریستیان کوشت و کۆمەڵێکیشیان بریندار کرد.