بەردەوامیی ھێرشی نایاسایی تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400041-بەردەوامیی_ھێرشی_نایاسایی_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
سوپای تورکیا ھەروا بەردەوامە لەسەر ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی لە باکووری عێراق
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2021 09:29 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھێرشی نایاسایی تورکیا لە باکووری عێراق

سوپای تورکیا ھەروا بەردەوامە لەسەر ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی لە باکووری عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە ھێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە بە ھاواھەنگیی لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی «میت» دەستی کردووە بە بوردومان کردنی ناوچەی «ئاسۆس» لە باکووری عێراق.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە کە ٢٠ فڕۆکەی شەڕکەر تیای دا بەشدار بوون و لە قوڵایی ٢٠٠ کیلومەتریی عێراێ ئەنجامی گرت، ٢٨ ئامانج لەوانە ھەمار تەقەمەنی و حەشارگەی چەکدارانی پەکەکە لە نێو بران  کە ھەڵبەت ھێشتا لە بارەی ڕادەی زیان و لێکەوتەکانی ئەم ئۆپراسیۆنە ھیچ ھەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.

ئۆپراسیۆنی نایاسایی ھێزەکانی سوپای تورکیت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەربڵاو لە باکوری عێراق و ھەرێمی کوردستان پەرەی سەندووە کە ئەمەش ناڕەزامەندیی یەگبینی بەغدای بەدواوە بووە.