قەیس خەزعەلی: وەڵامێكی توندمان دەبێت بۆ هێرشكەی توركیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405117-قەیس_خەزعەلی_وەڵامێكی_توندمان_دەبێت_بۆ_هێرشكەی_توركیا
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و جەختی کرد: هەرگیز بێدەنگ نابین لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا و لە گونجاوترین كاتدا وەڵامێكی توندی توركیا دەدەینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2022 07:31 Asia/Tehran
  • قەیس خەزعەلی: وەڵامێكی توندمان دەبێت بۆ هێرشكەی توركیا

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و جەختی کرد: هەرگیز بێدەنگ نابین لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا و لە گونجاوترین كاتدا وەڵامێكی توندی توركیا دەدەینەوە.

«قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە توییتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا دوای ئەوەی بنکە سەربازییەکانی لە باکوری عێراق دامەزراند، بۆردومانی خەڵکی سڤیل دەکات. 

ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامبوونی تورکیا لە هێرشەکانی و بێ گوێدانە سەروەریی خاکی عێراق دەستدرێژی کردنە بۆ سەرزەوی و خەڵکەکەی هەرگیز پێمان قەبوڵ ناکرێت و کاتێکی گونجاو دێت کە بەرەی بەرگری عێراق بە توندی بەرنگاری تورکیا بێتەوەو ناچاریان بکات خاکی پاکی عێراق بەجێبهێڵن.

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا کەمپی پەنابەرانی (مەخمور) و گوندی تەقیل بەقیلی سەر بە شاری دێرکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەنگالیان بۆردومان کرد.