-
پیداگری یەکیەتی ئوروپا وچین لەمەرجێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواوی بەرجام
تهمووز 16, 2018 18:05یەکیەتی ئوروپا وچین لە بەیان نامەیەکی هاوبەش لەمەڕ جێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواوی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام پیداگریان کرد.
-
خەڕڕازی : جیھان بەرامبەر بە زێدەخوازییەکانی ئەمریکا بوەستێت
تهمووز 15, 2018 17:58سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییە دەرەوەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران،بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە ستەمکارانە نرخاندو وتی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ لە بەرامبەر ئەمریکادا بوەستێ و بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بەرپەرچ بداتەوە.
-
زەریف : بەرجام سەلماندی حکومەتی ئەمریکا بۆ هیچ رێککەوتنێک جێی متمانە نیە
تهمووز 15, 2018 07:49وەزیری دەرەوەی ئێران لە سێهەمین ساڵهاتی ئیمزاکرانی رێککەوتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک وتی : بەرجام سەلماندی حکومەتی ئەمریکا بۆ هیچ رێککەوتنێک جێی متمانە نیە .
-
پەیامی بەرجامیی ڕوحانی بۆ سەرۆکی ئۆگاندا
تهمووز 12, 2018 17:22مورتەزا سەرمەدی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی ئۆگاندا پەیامی نووسراوەی حەسەن روحانی سەبارەت بە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی ڕادەستی ناوبراو کرد.
-
قاسمی: هەڵوێستی ئێران لەچوارچێوی هەڵس و کەوتی جیهانیەوە ڕادەگەیەندرێ
تهمووز 12, 2018 13:54وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهانی لە هەڵس وکەوت و پێوەندیدایە و سەفەری نێردراوانی تایبەتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار بۆ وڵاتانی جۆربەجۆر پیشاندەری زیندووبوونی دیپلۆماسیی ئێرانی و هەوڵ بۆ دەربڕینی ڕوانگەی تارانە سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆربەجۆر.
-
کشانەوەی کۆشکی سپی لەسەر ناچارکرانی وڵاتان بە بایکۆت کردنی ئێران
تهمووز 11, 2018 13:39وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی : واشینگتۆن داواکاری هەندێ وڵات بۆ بێ بەشبوون لەبایکۆتەکانی ئێران، لێک دەداتەوە .
-
قاسمی : لێبڕاوی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، دانی دەستەبەری بۆ ئێرانە
تهمووز 11, 2018 10:10وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەنا، وتی : لایەنەکانی ئەورووپی،چین و ڕووسیا بۆ درێژەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی و دانی دەستەبەری پێویست بە ئێران بۆ مانەوە لەم ڕێککەوتنە، ئیرادەیەکی باشیان لەخۆیان نیشان داوە.
-
خەرازی : ئێران دەوری سەقام هێنی لەناوچەکەدا هەیە
تهمووز 10, 2018 19:10سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەوری سەقام هێنی لەناوچەکەدا هەیە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ژمارێک وڵات کە داکۆکی دەسەڵاتە واوەناوچەییەکانیان لەپشتە، دەوری ناجێگیرکەریان هەیە.
-
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، بەڵێنمەندیی تاران لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا بەندە بە ستراتژیای ئەورووپاوە
تهمووز 10, 2018 18:42سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، ڕایگەیاند:بەڵێنمەندیی تاران لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە بەندە بە ستراتژیای ئەوروپا لەمەڕ بەرپەرچ دانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکاوە.
-
جەھانگیری: وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بووەتە ژووری شەڕی ئابووریی دژی ئێران
تهمووز 10, 2018 18:26جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بووەتە ژووری شەڕی ئابووریی دژی ئێران .