-
چاوشئۆغڵو:رێگە بە سوتاندنی کتێبی ئایینێکی دیکە نادرێت،کەچی بۆ قورئان دەڵێن ئازادیی رادەربڕینە
کانونی دوھەم 22, 2023 18:05وەزیری دەرەوەی تورکیا، «مەولود چاوشئۆغڵو» کاردانەوەی بەرامبەر بە رێگەدان بە "سوتاندنی قورئانی پیرۆز" لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویید، نیشاندا و رایگەیاند "لە ئێستادا رێگە بە سوتاندنی کتێبی ئایینێکی دیکە نادەن بەڵام کاتێک باس دێتە سەر دژایەتیکردنی قورئان و ئیسلام، یەکسەر دەڵێن ئەوە ئازادیی رادەربڕینە".
-
ناڕەزایەتی دەربڕین لە دیاربەکر بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز
کانونی دوھەم 22, 2023 15:18دوابەدوای سوکایەتی کردنی کەسێکی ڕەوشت نزم و بێ کەسایەتی لە ستۆکھۆڵمی سویید بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز، شاری دیاربەکری تورکیاش ھاودەنگ لەگەڵ خەڵکانی دیکەی جیھانی ئیسلام ھاتە دەنگ و ئەو کردەوە قیزەونەی شەرمەزارو ئیدانە کرد.
-
ئێران بە توندی سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزی لە سویید ئیدانە کرد
کانونی دوھەم 22, 2023 14:39وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە توندی سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزی لە سویید ئیدانە کردو وتی: حکومەتی سویید دەبێ ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕەفتارە دژە ئیسلامیانە و نەهێڵێت تاوانباران بێ سزا بمێننەوە.
-
ململانێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە تورکیا
کانونی دوھەم 22, 2023 08:50پەروین بۆڵدان : بە نیازین ئاکەپە ببەزێنین
-
هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی تورکیا لە ئەعزازی سوریا
کانونی دوھەم 21, 2023 11:32سەرچاوە سوورییەکان باسی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی تورکیا لە باکووری شاری ئەعزاز لە گردوپەڕی باکووری شاری حەلەبیان کرد.
-
ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئەردۆغان بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا
کانونی دوھەم 21, 2023 08:49سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا ڕاگەیاند.
-
«بارزانی» بەڵێنی بەدواداچوونی کارەساتەکەی تورکیا بە کەس و کاری قوربانییەکان دەدات
کانونی دوھەم 20, 2023 18:37«بارزانى» سهرۆکی ههرێمی کوردستانی عێراق له پهیوهندییهکى تهلهفۆنیدا لهگهڵ ههردووک بنهماڵهى قوربانیانى کارەساتەکەی پارێزگای مێردینی تورکیا بەڵێنی پێ و شوێن گرتنی ڕووداوەکەیان دەداتێ.
-
ڕەخنەی وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە لێدوانەکانی جۆن بۆڵتۆن
کانونی دوھەم 20, 2023 11:55وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا سەبارەت بە پێویستیی خۆ تێگەیاندنی ناتۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیادا نیشان دا.
-
تاڵەبانی ڕوولە تورکیا: راستیی رووداوەکە بۆ رای گشتیی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکەن
کانونی دوھەم 19, 2023 15:07«قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ دەوڵەتی دادوگەشەی تورکیا رایگەیاند:راستیی رووداوەکە بۆ رای گشتیی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکەن.
-
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا: تاوانباران ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە
کانونی دوھەم 19, 2023 13:33مەسرور مەسعود بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دوابەدوای تیرۆرکرانی پێنج ھاوڵاتیی کوردی عێراقی لە تورکیا، ئەم تاوانەی ئیدانەکردو داوای لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە کرد کە دەستبەجێ ھۆکارانی ئەو دڕندەکارییە ناس بکرێن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.