لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان، وەزیری دەرەوەی سووریا داکۆکی کردنی تیرۆریزمی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و سەپاندنی سزای تاکلایەنە بەسەر کۆمەڵێک لە وڵاتانی شەرمەزار کرد.
سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانی نوسرەی لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ھەڵتەکاند.
سەرکردایەتیی پاسەوانی سنووریی عێراق سەبارەت بە بەهێزکردنی سنوورەکان و پوچەڵ کردنەوەی هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی ئەنجام دا.
سهرۆک وهزیرانی حکومهتی عێراق رایگهیاند که عێراقییهکان لهژێر بارودۆخێکی نائاساییدا پێشوازییان له ملوێنان زیارەتکار کردووه، له کاتێکدا عێراق له خراپترین قهیرانی سیاسیدایه له دوای ساڵی 2003هوه.
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق پیلانی تیرۆریستانیان بۆ هێرشکردنە سەر زیارەتکارانی حسەینی(ع) و هێزە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە لە باشووری سامەڕا پووچەڵ کردەوە.
ناوەندی ئاشتەوایی نیشتمانیی ڕووسیا لە سووریا کوژرانی ٢٠ سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە یان تەحریرۆششامی لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕووسیا ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەو پەنابەرانی سووریا رایگەیاند: دیمەشق به نوێنەرایەتیی هەموو جیهان بەرەنگاری تیرۆریرمی جیهانی بووەوەو باجە قورسە مرۆڤی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانیشی گرتە ئەستۆ.
ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا باسی هێرشی سەر پێگەو مۆڵگەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سووریای کردووە.
میدیاکانی عێراق باسی سهرکهوتنی هێزهکانی حهشدی شهعبییان کردووە له مەڕ پوچهڵ کردنەوەی پیلانی تیرۆریستان بۆ هێرشکردنه سهر زیارەتکارانی ئەربەعین لە چوار پارێزگای عێراق.
ئاسایشتی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 17 تیرۆریستی داعشی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.