کوژرانی بیست سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i411174-کوژرانی_بیست_سەرکردەی_تاقمی_تیرۆریستی_بەرەی_نوسرە_لە_سووریا
ناوەندی ئاشتەوایی نیشتمانیی ڕووسیا لە سووریا کوژرانی ٢٠ سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە یان تەحریرۆششامی لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕووسیا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2022 03:17 Asia/Tehran
  • کوژرانی بیست سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە سووریا

ناوەندی ئاشتەوایی نیشتمانیی ڕووسیا لە سووریا کوژرانی ٢٠ سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە یان تەحریرۆششامی لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕووسیا ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین،  ناوەندی ئاشتەوایی نیشتمانیی ڕووسیا لە سووریا (حەمیمیم) کوژرانی ٢٠ سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە نێویاندا "سەراجەدین موختاروف"، سەرکردەی گوردانی تەوحید و جیهادی ڕاگەیاند.

ئەم ناوەندە ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی ڕووسیا لە هێرشێکی ئاسمانیدا پێگەی تیرۆریستانیان لە ئیدلب کردووەتە ئامانج کە لە ئەنجامی دا ژمارەیەک بەرپرسی مەشق و ڕاهێنان و تەیارکردنی تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و هێرشکردنە سەر ژێرخانی سوریا کوژراون.

تاقمی تیرۆریستیی به‌ره‌ی نوسره‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ ناوچه‌ جۆربەجۆرەکانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ لایه‌ن سوپای سووریا و هێزه‌کانی خۆڕاگری ئیسلامیه‌وه‌ تووشی شکستی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک بووه‌، تا ئێستاش به‌ پشتیوانی تورکیا له‌ ناوچه‌کانی کەم ئاڵۆزی سووریادا ئامادەیە به‌رده‌وامه‌ له‌ ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی.