هێزەکانی سوپای سووریا ئێوارەی پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ چوونەدەری دوایین گرووپ لە تیرۆریستانی "جەیشولئیسلام" گەیشتنە شاری ئەلزەمیر لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق.
دادگەی تایبەتی تیرۆر لە ئێراق لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بڕیاری ئیعدامی بۆ ٣٠٠ کەس دەرکردووە لەوان ١٠٠ شاروومەندی بیانی و هەروەها بەندی تاهەتایی بڕیوەتەوە بۆ ژمارێکی زیاتر لە کەسانی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش.
سوپای سووریا و هێزەکانی هاوپەیمان بە دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنێک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای "حەماه" بەتایبەت لە ناوچەی «غورالعاصی» Ghawr al-Assi گەیشتنە دەروازەکانی «الرستن» Al-Rastan.
بە پێی ڕێککەوتنێکی سوپای سووریا لەگەڵ چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی جەیشولئیسلام ، بڕیار وایە پێنج ھەزار تیرۆریست بە خۆیان و بنەماڵەکانیانەوە لە ناوچەی ئەلزەمیر بچنە دەرەوەو بگوێزرێنەوە بۆ ناوچەی جرابلۆس لە حەڵەب.
ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا کە بنکەکەی لە لەندەنە، ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تیرۆریستان لە باشووری دیمەشقی پێتەختی سوریایان داوەتە بەر پەلامار.
دوای چوونە دەری تاقمی تیرۆریستی "جیش ئیسلام" لە شاری دومالە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشق وئازادکرانی ئەم شارە بە دەس سوپا ی سووریا ، چوونەدەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستە لە شاری ئەلزەمیر یش دەسپێکرا.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەنگاوێکی وشیارانەدا باری یەکجار گەورەی پڕتەقەمەنی کە بڕیار بوو لە ژێر ناوی مادەی هۆشبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بێتە نێو ئێران ، دۆزرایەوە و دەستیان بە سەردا گرت.
ژمارێکی زۆر لە دانیشتووانی ڕەققە بەسازدانی خۆپێشاندان خوازیاری چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی و کوردەکان لەو پارێزگایەی سووریا بوون.
سوپای سووریا لەدرێژەی پێشڕەوییەکانی لەنەبەردی دژ بە تیرۆریستانی تەکفیریی توانی ناوچەگەلێکی گردووپەڕی باشووری پارێزگای حەما لەڕۆژاوای ئەو وڵاتە کۆنترۆڵ بکاتەوە.
ناوەندی روسیی چاودێری بەسەر ئاشتیی سوریا باسی گەڕانەوەی زیاتر لە 59 هەزار ئاوارەی سوری دەکات بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان لە غوتەی رۆژهەڵاتی دمشق .