کوژرانی هەشت کەسی سیڤیل لەهێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر گردووپەڕی "حەسەکە"ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i340776-کوژرانی_هەشت_کەسی_سیڤیل_لەهێرشی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_بۆسەر_گردووپەڕی_حەسەکە_ی_سووریا
دوابەدوای پەلامارەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەناو دژەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر گردووپەڕی باشووری شاری "حەسەکە"ی سووریا، هەشت کەسی سیڤیل کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2018 11:55 Asia/Tehran
  • کوژرانی هەشت کەسی سیڤیل لەهێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر گردووپەڕی

دوابەدوای پەلامارەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەناو دژەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر گردووپەڕی باشووری شاری "حەسەکە"ی سووریا، هەشت کەسی سیڤیل کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ لەئەنجامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆسەر ناوچەی"ئەلشەدادی" لە دەورووبەری باشووری حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژمارێک کەسی سڤیلیش بریندار بوون.

ڕۆژی ڕابردوو(هەینی) یش پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆسەر دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەشت کەس کوژران.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ناوەندی هاوبەشی هاوپەیمانی ئەمریکی رۆژی هەینی لەڕاپۆرێکدا دانی نا بە کوژرانی ٩٠٠ کەسی سیڤیل لە پەلامارەکانی سەر سووریاو عێراق لە ساڵی٢٠١٤ـەوە تائێستا. ئەوە لەکاتێکدایە کە ژماری قوربانیانی پەلامارەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆسەر سووریاو عێراق زۆر زیاترە لەوەی وا ئەمریکا ڕایگەیاندووە.

ئەمریکا وهاوپەیمانانی لەساڵی٢٠١٤ـەوە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بەدەر لەچوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بێ هاواهەنگیی لەگەڵ حکومەتی سووریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە، ئەو هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا زۆرێ لە شارومەندانی بێتاوانی لەعێراق و سووریا خەڵتانی خاک وخوێن کردووە.

سووریا چەندین جار بەناردنی نامە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوەکان، پەلامارگەلی نایاسایی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکای بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی شەرمەزارکردووە.