کوژرانی سێ کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی بە هاوەنی تیرۆیستان لە باشووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i343544-کوژرانی_سێ_کەسی_مەدەنی_لە_پەلامارەکانی_بە_هاوەنی_تیرۆیستان_لە_باشووری_سوریا
لە ئەنجامی پەلاماری بە هاوەنی تتقمە تیرۆریستەکان بۆسەر شاری سویدا لە باشووری سوریا و گوندەکانی دەوروبەری ، لانیکەم سێ کەسی مەدەنی کوژران و دوو کەسی دیکە بریندار بون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2018 08:41 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی بە هاوەنی تیرۆیستان لە باشووری سوریا

لە ئەنجامی پەلاماری بە هاوەنی تتقمە تیرۆریستەکان بۆسەر شاری سویدا لە باشووری سوریا و گوندەکانی دەوروبەری ، لانیکەم سێ کەسی مەدەنی کوژران و دوو کەسی دیکە بریندار بون .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، سەرچاوە سوریەکان رۆژی هەینی راپۆریان دا ، چەندین ناوچەی ئاوەدانی شاری سویدا و دەوربەری ئەم شارە رۆژی هەینی کەوتنەبەر پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە .

تیرۆریستە چەکدارەکانی جێگیر لە هەندێ لادێ و شارۆچکە لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی درعا لە باشووری سوریا سێ گوللە هاوەنیان گرتە گەڕەکی نەهزەی شاری  سویدا کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەسی مەدەنی و برینداربوونی دوو کەسی دیکە و زیانێکی زۆریش لە ماڵ و دارایی دانیشتوان کەوت .

تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە هەروەها دەستیان کرد بە تەقەکردن لە گوند و ئاواییەکانی حەڕان ، دویرە و لبین لە گردوپەڕی شاری سویدا .

تیرۆریستانی بەرەی نوسرە جێگیر لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی درعا رۆژی چوارشەممەش چەندین گولە هاوەنیان گرتە دەوربەری ناوچەئاوەدانەکانی شاری سویدا و گوندەکانی لبین و دویرە لە رۆژاوای ئەم شارە و زیانیان گەیاند بە ژمارێک ماڵ و ئۆتۆمبێلی خەڵک .