دۆزرانەوەی تونیل و تەقەمەنی ترۆریستان لە باشووری دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i340944-دۆزرانەوەی_تونیل_و_تەقەمەنی_ترۆریستان_لە_باشووری_دیمەشق
چەندین هەگبەی تەقەمەنی و هەر چەشنە چەک لە توونیلەکانی ترۆریستانی دەر کراوە بۆ باکووری سوریا، لە باشووری دیمەشق(پێتەختی سوریا) دۆزراوەتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2018 15:38 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تونیل و تەقەمەنی ترۆریستان لە باشووری دیمەشق

چەندین هەگبەی تەقەمەنی و هەر چەشنە چەک لە توونیلەکانی ترۆریستانی دەر کراوە بۆ باکووری سوریا، لە باشووری دیمەشق(پێتەختی سوریا) دۆزراوەتەوە .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فەرمی سوریا (سانا) سوپای ئەو وڵاتە ،لەکاتی پاکتاوکردنیی شارۆچکەکانی "یەڵدا"،" ببیلا" و بەیت سەحم، رادەیەکی زۆر تەقەمەنی ،بۆمبەکانی دەستکرد و دەمامکەکانی دژی ماددەی کیمیایی دۆزیوەتەوە .

 دەلێن درێژەی هەندێک لەم توونێلانە ٧٠٠ مەتر و بەرزاییان دوو مەترە. ترۆریستانی ئەم تۆرەیان لە ژێر باڵاخانەکان  و مەزراکانیی شارۆچکەی بەیت سەحم دا ڕۆناوە و لەو بۆ ڕاگواستنەوەی چەک کەڵکیان وەرگرتووە.

شارۆچکەکانی یەڵدا، ببیلا و بەیت سەحم لە ستانی رەیف  دیمەشق لە مانگی رباردووی زایینی لە چنگ ڕەشەکوژەکان ؛ رزگار بۆتەوە.

 بە پاکتاو کردنی  ناوچەکانی باشووری دیمەشق، گەرانەوەی بەرەبەرەی خەڵک بۆ شۆینەکانی نیشتە جێبوونی خۆیان، لە باشوری دیمەشق دەستپێکراوە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان بەریتانیا و فەرەنسا، بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی رەژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.