-
تازەترین دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی ئەمریکا_ ٢٦٤ دەنگی ئلێکتراڵ بۆ «بایدێن»و ٢١٤ دەنگیش بۆ «ترەمپ»
تشرینی دووهم 05, 2020 00:49تازەترین ڕێژەی فەرمیی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا ھەتا ئەم ساتە وا دەردەخات کە «جۆ بایدێن» بە ٢٦٤ دەنگی ئلێکتراڵ لە بەرامبەر ٢١٤ دەنگی ئلێکتراڵی «دۆناڵد ترەمپ» لە پێشەوەیەو بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکی لەوانە «فەکس نیوز»و«سی ئێن ئێن» لە سەروبەندی چوونەنێو کۆشکی سپی دایە.
-
سەرکەوتنی «بایدێن» لە ئیالەتی »ڤیسکانسێن»
تشرینی دووهم 05, 2020 00:31کەناڵی «سی ئێن ئێن» شەوی پێنج شەممە باسی سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکای کرد لە ویلایەتی «ڤیسکانسێن»
-
نەیارانی ترەمپ لە «پۆرتلەند» ئاڵای ئەمریکایان سووتاند
تشرینی دووهم 04, 2020 23:53لە ڕەوتی بشێوییەکانی دوای ھەڵبژاردن لە ئەمریکا، نەیارانی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە لە شاری «پۆرتلەند»ی سەربە ویلایەتی «ئۆرگان» ئاڵای ئەمریکایان سووتاند.
-
ڕەخنەی میدیاکانی جیھان لە بانگەشەی سەرکەوتنی «ترەمپ»
تشرینی دووهم 04, 2020 15:59میدیاکانی جیھان بانگەشەی سەرکەوتنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەیان دایە بەر ڕەخنە.
-
خۆپیشاندانی دژی ترەمپ لە نیۆیۆرک
تشرینی دووهم 04, 2020 10:31نەیارانی ھەڵاواردنی ڕەگەزی ھاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ژماردنی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە نیۆیۆرک دەستیان دایە خۆپیشاندان.
-
سێبەری دڕدۆنگی لە سەر ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکاو بانگەشەی سەرکەوتنی ترەمپ
تشرینی دووهم 04, 2020 09:58سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدا لە دوایین لێدوانی خۆی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی ڕاگەیاندووە کە ھێشتا ژماردنی دەنگەکان بە تایبەت لە سێ ویلایەتی گرینگ کۆتایی پێ نەھاتووە.
-
دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، سەرکەوتنی «ترەمپ» لە فلۆریداو «بایدێن» لە نیۆیۆرک
تشرینی دووهم 04, 2020 04:39دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی سەرکەوتنی ترەمپ و بایدێن بە ڕیز لە دوو ویلایەتی گرینگی فلۆریداو نیۆیۆرک دایە.
-
دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، «بایدێن» لە دەنگی «ئلێکتراڵ کالێج»دا وەپێش «ترەمپ» دەکەوێت
تشرینی دووهم 04, 2020 04:04دەرەنجامی ژماردنی بەرایی دەنگەکانی پەنجاونۆھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی وەپێش کەوتنی «جۆ بایدێن» لە «ترەمپ»ە لە ڕووی دەستخستنی دەنگەکانی «ئلێکتراڵ کالێج»ەوە.
-
دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ، سەرکەوتنی «ترەمپ» لە چوار ویلایەت بە ٣٣ دەنگی ئلێکتراڵەوە
تشرینی دووهم 04, 2020 01:31دەرەنجامی بەرایی پەنجاونۆھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی سەرکەوتنی «دۆناڵد ترەمپ»ی پاڵێوراوی کۆماریخوازانە لە ویلایەتەکانی ئیندیانا، کنتاکی، کارۆلینای باشووری و ڤیرجینیای ڕۆژئاوا و ھەتا ئەم ساتە توانیویەتی ٣٣ دەنگی ئلێکتراڵ لەم ویلایەتانە بەدەست بێنێ.
-
دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەربڕی ململانێی شان بە شانی ھەردووک پاڵێوراوەکەیە
تشرینی دووهم 04, 2020 00:31ژماردنی بەرایی دەنگەکانی پەنجاونۆھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی ئەمەیە کە لە ھێندێک لە ویلایەتەکاندا لەوانە ئیندیانا و نیوھەمپشایەر «ترەمپ» جارێ لەچاو «بایدێن»ی خەنیمە دیموکراتەکەی وەپێش کەوتووەو لە دویلایەتی کنتاکی دا «بایدێن» لە پێشترە.