راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە بێ ئاماژە بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی ۲۰۱۸ لە لایەن وڵاتەکەیەوە وتی: ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ناڤۆکییە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە وتووێژەکانی تاران و ڕیاز بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات، ڕایگەیاند: ئێران و عەرەبستان لە ھێندێک بواردا بە ڕێککەوتن گەییشتوون.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پێی داگرت: دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران، دەگمەن و کەم وێنەیە.
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەتی داهاتوودانوستانەکانی ڤیەنا درێژە دەدات، وتی: دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تا کاتێک درێژەی دەبێت کە مافی گەلی ئێران دابین ببێت.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، بڕیاری ئێران بۆ بەرھەمھێنانی پەڕەی سووتەمەنیی ناڤۆکیی بە یۆرانیۆمی لە سەدا بیست پیتێندراوی بە جێگای نیگەرانی زانی و داوای کرد: ئێران بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەنا.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە یانزەھەمین ڕاپۆرتی خۆی دا سەبارەت بە ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجامی بە ھەنگاوێکی گونجاو زانی.
سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی دەسپێناکات و بەویش نابڕێتەوە گوتی ، ئێمە تەعامول لە گەڵ ھەموو وڵاتانی جیھان وەک پڕەنسیپێک ، تەعامولێکی بەفراوان و ھاوسەنگ لە سیاسەتی دەرەوەدا پێوشوێن دەگرین .
جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێرانیی بەشداربوو لە دانوستانەکانی ڤیەنا گوتی هێشتا بەشی دژواربی دانوستانەکان ماوە .
شەشەمین خولی دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا کۆتایی ھات .
وتەبێژی کرملین وێڕای ئاماژە کردن بە تاوتوێ کرانی پرسی ئێران لە دانیشتنەکەی ژنێڤ لە لایەن سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وتی: ھیوای ئەوە دەکرێ کە بەرجام وەک خۆی لێ بێتەوە.